
. کۆمەڵەی گشتیی ڕیاڵ مەدرید نادالی وەک ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی پەسەند کرد.
. نادال ئەم ئەرکە بە بەرپرسیارێتییەکی گەورە و دەرفەتێکی مەزن ناودەبات.
. فلۆرێنتینۆ پێرێز پێشوازی لێکرد و بە هاوبەشی داهاتووی یانەکە وەسفی کرد.
. نادال لە ساڵی 2011ـەوە ئەندامی فەخریی یانەی شاهانەیە.
ئەمڕۆ کۆمەڵەی گشتیی ڕیاڵ مەدرید ڕەزامەندی لەسەر دانانی ڕافایل نادال، ئەفسانەی پێشووی تێنسی ئیسپانیا، وەک ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەکە پیشاندا.
نادالی تەمەن 40 ساڵ کە خاوەنی 22 نازناوی گراند سلامە (14 ڕۆلان گارۆس)، لە 2011ـەوە ئەندامی فەخریی یانەکەیە. ناوبراو سوپاسی پێرێزی کرد و گوتی: "ئەمڕۆ هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێشەوە دەنێم، ئەمە بەرپرسیارێتییەکی گەورە و دەرفەتێکی مەزنە، چونکە ڕیاڵ مەدرید خەڵک یەکدەخات."
فلۆرێنتینۆ پێرێز پێشوازی لێکرد و ڕایگەیاند: "هاتنی نادال مانای وایە یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکان هاوبەشی داهاتوومانە و یارمەتیمان دەدات ڕیاڵ مەدرید بۆ نەوەکانی داهاتوو بنیات بنێین."
نادال لە 2023 خواستی بۆ سەرۆکایەتی یانەکە دەربڕیبوو، بەڵام خۆی لە هەڵبژاردنی مانگی 6 بەدوور گرت کە پێرێز بەسەر ئینریکی ڕیکێلمیدا سەرکەوت.