
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە سەرکەوتوانە هێرشیان کردووەتە سەر سێ وێستگەی ئەتۆمی لە ئێران و فڕۆکەکانی ئەمریکا ئێستا ئاسمانی ناوچەکەیان جێهێشتووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشمان کردە سەر هەرسێ وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان لە ئێران و کۆمەڵێکی زۆر بۆمبمان لەناوبرد.
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەوەی ئێمە کردمان هیچ هێزێک نییە لە جیهاندا بتوانێت بیکات و ئێستا کاتی ئاشتییە."