جەمال شارباژێڕی.. ئومێدێک بۆ شیعری نوێی کوردی

جەمال ئەمین عارف، ناسراو بە جەمال شارباژێڕی، یەکێک بووە لە دیارترین شاعیرەکانی کوردستان، خاوەنی قەڵەمێکی شیعریی دیار و ناوازە بووە، لە سایەی گەورە شاعیرانی سەردەمی خۆیدا، بە باشترین شاعیری لاو وەسفکراوە.

جەمال شارباژێڕی:

  • ساڵی 1941 لە گوندی واژەی ناوچەی شارباژێڕ لەدایکبووە

  • قۆناغەکانی خوێندنی لە چوارتا، سلێمانی و بەغداد تەواوکردووە

  • لە منداڵییەوە خولیای نووسینی شیعری بۆ پەیدابووە، یەکەم شیعری بە ناونیشانی "گەنجێک" نووسیوە و لە رۆژنامەی ژین بڵاویکردووەتەوە

  • ڕێکەوتی 10ی تەمموزی 2023، لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە


لەماوەی ژیانی ئەدەبیی خۆیدا، چەندین بەرهەمی دیاری بڵاوکردووەتەوە، لەوانە:

  • کسپە و سۆز

  • فرمێسکی نهێنی

  • ملوانکەی هەزار دەنکەی شارباژێڕ

  • نامەکان


لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردووم بووە بە یەکێک لە هێما دیارەکانی شیعری کوردیی و لەلایەن گەورە شاعیرانی سەردەمی خۆیەوە وەسفکراوە، لەوانە گۆرانی شاعیر بە باشترین شاعیری لاوی سەردەمی خۆی وەسفی کردووە، کاکەی فەلاحیش بە ئومێدی داهاتووی شیعری کوردیی چواندووە.

حەفتاکان هاوتای ئەندامانی گرووپی ڕوانگە، پەیامی ئەدەبیی خۆیان ڕاگەیاند و جاڕیان دا بۆ نوێکردنەوەی شیعری کوردی، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و جەمال شارباژێڕیی بوو بە یەکێک لەو کەسایەتییانەی بوون بە هێمایەکی دیاری شیعری نوێی کوردی.

حەسەن فەلاح

Mon Nov 16 2026

Loading related news...