
فلامێنکۆ، یەکێکە لە کۆنترین سەما هونەرییەکانی جیهان، ئەم سەمایە، بەم شێوەیەی کە ئێستا هەیە، تەمەنی دوو سەدەیە، بەڵام ڕەچەڵەکێکی دێرینی هەیە و بەلایەنی کەمەوە دوو هەزار ساڵە لە پەرەسەندندایە.

سەمای فلامینکۆ:
خاوەنی پاشخانێکی فرەکولتووریی گەورەیە، تێکەڵەیەکە لە هەست و کولتووری ئەندەلوسی، ئیسلامی، جووە سفاردیی و قەرەجەکان
کەلەپووری ئەفرۆ-هیسپانیکییش کاریگەریی لەسەر دروستکردووە
لە ئاستی جیهانییدا، 60 جۆری جیاواز لە سەمای فلامێنکۆ هەن، کە پێیان دەگوترێت "پالۆس"
لە سەما و موزیکی فلامێنکۆدا، چەپڵە لێدان، ئامڕازێکی سەرەکییە و وەکو هەر یەکێکی دیکە لە ئامێرە موزیکییەکان لێی دەڕووانرێت، بەمەش چەپڵە لێدان لە فلامێنکۆدا، ئاڕاستە و ڕیتمی تایبەت بە خۆی بۆ دروستدەبێت
ئەو جلوبەرگەی هونەرمەندی فلامێنکۆ لەبەری دەکات، کاریگەرییەکی گەورە لەسەر شێوازی نمایش و هونەرەکەی دروستدەکات و ئامڕازی گەیاندنی هەست و پێکهێنانی فۆڕمی هونەرییە
هەمیشە لەیادت بێت، فلامینکۆ تەنها هونەر نییە، بەڵکو کولتوور و شێوازی ژیانکردنە.