.jpg)
پووختەی هەواڵ:
ڕەسڵ براند کۆمیدیان و ئەکتەرێکی ناسراوی بەریتانییە
لەماوەی ڕابردوودا بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و توندوتیژی بەرامبەر بە خانمان بڕیاری زیندانیکردنی درا
براند بە یەک تاوانی دەستدرێژیی سێکسی و سێ تاوانی توندوتیژیی سێکسی بۆ ماوەی 10 ساڵ و شەش مانگ زیندانی دەکرێت
ئێستا پۆلیس گومان دەکات 10 خانمی دیکە بێنە پێشەوە و دۆسیەکەی سەختتر بکەن
.webp)
چاودێرە یاساییەکان دەڵێن: دۆسیەکەی ڕەسڵ براند، هەموارکردنەوەی یاسای لێ دەکەوێتەوە و دادگا لە داهاتوودا بەشێوەیەکی توندتر مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیانە دەکات.
.webp)
گەرچی دەستەی سوێندخۆران و دادگا بڕیاریان لەسەر براند داوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی نوێ بەردەوامن.
لە چوار دۆسیەدا براند تاوانبارە:
دەستدرێژییەکی سێکسیی لە ساڵی 2009 بۆسەر یەکێک لە هەوادارە گەنجەکانی
توندوتیژیی سێکسی بەرامبەر بە سێ خانمی هاوکاری خۆی لەو شوێنانەی کاری تیادا کردوون
بە گوتەی قوربانی و شایەتحاڵەکان: کەسایەتیی براند بە چەشنێک بووە، لە پیاوێکی بەڕێزەوە و لە پڕدا، بووە بە کەسێکی زۆر توندڕەو و شەڕانگێز.
لەبارەی ڕەسڵ براند:
ساڵی 1975 لەدایکبووە
وەکو ئەکتەر لە 43 بەرهەمدا بەشدار بووە
سکرینپلەی بۆ 20 بەرهەم نووسیوە
بەرهەمهێنەری حەوت فیلم و ئەڵقەیە
.jpg)