باوەشێک پەخشی زنجیرەیەکی فارسیی ڕاگرت

پووختەی هەواڵ:

  • لە ناوخۆی ئێران پەخشکردنی زنجیرەی درامی "یل/پاڵەوان" ڕاگیرا

  • دادگای میدیا و کولتووری تاران دیمەنێکی باوەشی زنجیرەکە بە دژە ڕەوشت ناودەبات

  • دیمەنی باوەشەکە لەنێوان دوو ئەکتەردایە کە ڕۆڵی دایک و کوڕ دەگێڕن

  • تاوەکو ئێستا دیار نییە پەخشی زنجیرەکە دەستپێدەکاتەوە یان نا


بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمیی دادگای میدیا و کولتووری تاران: ئەڵقەی شەشەمی زنجیرەکە، دیمەنێکی ناڕەوشتی لەخۆدەگرێت.


پێش ئەوەی دادگاکەی تاران ئەم بڕیارە بدات، هەر زوو ئەم دیمەنە، سۆشیاڵ میدیای ئێرانی تەنی و بۆچوونەکان بەرامبەری جیاواز بوون.

لە دیمەنەکەدا چی دەردەکەوێت؟

  • دوو کارەکتەر (کوڕێک و دایکی) باوەش بە یەکتریدا دەکەن

  • ئەو دوو کارەکتەرە لەلایەن ئەکتەران سوهەیلا ڕەزاوی و بابەک حەمیدیانەوە ڕۆڵگێڕانیان بۆ کراوە

هیچ لایەنێک فەرمی، تاوەکو ئێستا لەباری بڕیارەکەی دادگا لێدوانی نەداوە و ڕوونیش نییە زنجیرەکە دەستپێدەکاتەوە یاخود نا.

لەبارەی زنجیرەی یل/پاڵەوان:

  • درامایەکی تاوانکارییە

  • جەمشید مەحموودی سکرینپلەی بۆ نووسیوە و دەرهێنانی بۆ کردووە

  • نەوید مەحموودی بەرهەمهێنەرەکەیەتی

  • بەرهەمی تۆڕی فیلم‌نێتی فارسییە

  • چەندین ئەکتەری بەناوبانگ لەخۆدەگرێت: نەوید محەممەدزادە، میلاد کی‌مەرام، حسێن یاری و هتد..

حەسەن فەلاح

Mon Nov 16 2026

Loading related news...