
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەکی بۆ 20ـەمین کۆنفرانسی یەکێتیی ئەورووپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد نارد.
ڕەخنە لە هەڵوێستى یەکێتیى ئەورووپا دەگرێت.
جەخت لەسەرخستنى پرۆسەى ئاشتى دەکاتەوە.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە نامەکەدا دەڵێت، پڕۆسەی ئاشتی بۆ ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گرنگ و مێژووییە، داواى هاوکارى بۆ سەرخستنى دەکات.
دەستگیرکردنم "پیلانگێڕی، فێڵ و تەڵەکە" بوو.
گەلی ئەورووپا بێئاگا بوون لەوەی بەرامبەرم کراوە.
یەکێتیی ئەوروپا ڕۆڵی بونیادنەرانەی لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورددا هەبێت.
پێویستە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کار بۆ ئاشتی و دیموکراسییەت بکرێت.
ئەوەی ئێستا لە تورکیا دەیکەن، گرنگ و بایەخدارە.
لەبری شەڕ، قڕکردن و جیاکاری، کێشەکان بە ڕێگەی یاسایی و سیاسیی چارەسەر بکرێن.
پڕۆسەی ئاشتی کارێکی جددییە.
ئەم پڕۆسە بۆ ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەنگاوێکی مێژووییە.
سەرکەوتنی پڕۆسەکە، ئاشتی، ئارامی و دیموکراسییەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت.
ئۆجەلان لە 15ـى شوباتی 1999، لە کینیا دەستگیر کرا و برایەوە تورکیا، خۆى لە چەندین نووسین و دیداردا دەستگیرکردنەکەى لە پیلانى هاوبەشیى سی ئای ئەی، دەزگای میت و موسادى ئیسرائیل ناوبردووە.
باخچەلی پێشنیازی پێدانی پێگەیەکی گرنگ بە ئۆجەلان دەکات