لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین و هەورەتریشقە دەستپێدەکات

فۆتۆ؛ حەمە سوور
فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە

  • مانگێک زیاتر بەسەر پایزدا تێپەڕیوە و هێشتا تەواوى ناوچەکان پاراو نەبوون.

  • بڕی دابارین لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان دەگاتە 10 بۆ 15 ملیمەتر.

  • ئاستى دابارین جیاوازە و پلەکانى گەرماش دادەبەزن.


ناوەندی هاوبەشیی هەماهەنگیی قەیرانەكان ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆ شەپۆلێکی باران بارین و هەورەتریشقە دەستپێدەکات و چوار ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.


ناوەندی هاوبەشیی هەماهەنگیی قەیرانەكان:

  • شەپۆلەکە تاوەکو ڕۆژی 31ـی مانگ واتە شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

  • باران بە مامناوەندی دەبارێت و ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی شەپۆلەکە چڕ دەبێتەوە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

  • بەهۆی شەپۆلەکەوە پلەکانی گەرما 3 -6 پلە دادەبەزن.

بەگوێرەى پێشبینییەکان، ئاستی دابارینی پێشبینیکراو لە هەولێر 6-9 ملیمەترە، لە سلێمانی 7-12 ملیمەترە، لە دهۆک 8-10 ملیمەتر دەبێت. لە کەرکووک 5-7 ملیمەتر، هەڵەبجە 7-9 ملیمەتر، گەرمیان 6-8 ملیمەتر، زاخۆ 10-15 ملیمەتر، سۆران 10-14 ملیمەتر، ڕاپەڕین 10 -12 ملیمەتر باران دەبارێت.

Loading related news...