زێڕ بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی

زێڕ بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی

00:00/00:00
بڕێک لە یەدەگی زیو

پووختەى هەواڵەکە

  • 14 مانگە زێڕ هێندەى ئێستا دانەبەزیوە.

  • یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3,577 دۆلارە.

  • یەک کیلۆ زیو بە 1,363 دۆلارە.

  • هۆکار فشارى بەهێزبوونى دۆلارى ئەمریکییە.

  • بازاڕ پێشبینی دەکات ڕێژەى سوود لە لایەن یەدەگى فیدڕاڵى ئەمریکاوە بەرزبکرێتەوە.

  • لە هەرێمى کوردستان یەک کیلۆ زیو بە زیاتر لە 1,400 دۆلارە.


لە مامەڵەکانى ڕۆژى هەینى، یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 577 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و لە 3.62% دابەزینى تۆمار کردووە.


شێوازى دابەزینەکە

  • هەر ئۆنسەیەک 140 دۆلارى لێبووەتەوە.

  • ئەمەش نزمترین ئاستی خۆی زێڕ لە دوای مانگی ئەیلوولی 2025ـەوە تۆمارکرد.

  • کە سێ هەزار و 693 دۆلار بووە.

  • نرخی یەک ئۆنسە زیو بۆ 42 دۆلار و 3 سەنت دابەزى.

  • یەک کیلۆ زیو بۆ بە هەزار و 360 دۆلارە.

  • لە هەرێمى کوردستان یەک کیلۆ زیوى پاڵم بە هەزار و 400 دۆلارە.

پسپۆڕانى بازاڕى خشڵ چى دەڵێن؟

کریس گافنی، سەرۆکی بەشی بازاڕە جیهانییەکان لە کۆمپانیای "ئێڤەربانک"، ڕایگەیاند، پێشبینییەکانی تایبەت بە ڕێژەی سوود و بەهێزیی دۆلار، دوو هۆکاری سەرەکین کە ئەمڕۆ فشار دەخەنە سەر نرخی زێڕ".

ڕاشیگەیاندووە، کۆنووسی کۆبوونەوەی مانگی ڕابردووی لیژنەی فیدراڵی بۆ بازاڕی کراوە دەریدەخات کە زۆربەی بەرپرسانی یەدەگی فیدراڵی پێشبینی پێویستیی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودیان کردووە، هەروەها ئەو داتایانەی هەڵاوسان کە لە دوای ئەو کۆبوونەوەیەوە بڵاوکراونەتەوە، پشتیوانی لە زیادکردنی زیاتری ڕێژەی سوود دەکەن لە ئەمریکا.

لەم هەفتەیەدا، پێنوێنی دۆلار بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای 2ـی نیسانی 2025ـەوە تۆمارکرد؛ ئەمەش وا دەکات ئەو کاڵایانەی بە دۆلار دەخەمڵێنرێن، وەک زێڕ، تێچوویان زیاتر بێت بۆ ئەو کڕیارانەی هەڵگری دراوەکانی دیکەن.

ئێستا بازاڕەکان بە ڕێژەی 91% پێشبینی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی ئەمریکا بە 25 خاڵی بنەڕەتی لە مانگی کانوونی یەکەمدا دەکەن.

Loading related news...