چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە

چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • عەلى زەیدى لەگەڵ نزار ئامێدى و هەیبەت حەلبوسى و فایەق زێدان کۆبووەوە.

  • گفتوگۆیان لە بارەى کۆى گشتیی دۆخى عێراق کرا.

  • ژمارەیەک دۆسیە تاوتوێکران.

  • ستایشى عەلى زەیدى کرا لەو کارانەى جورفولسەخر گرتییەبەر.

  • بەشداربووانى کۆبوونەوەکە پشتیوانى خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى بە قاچاخبردنى نەوت دووپاتکردەوە.

  • پێشوازى لە دەستپێشخەرى فایەق زێدان کرا بۆ ئەنجامدانى دیالۆگێکی نیشتمانی.


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەشداری لە کۆبوونەوەی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەدا کرد، کە هەریەک لە نزار ئامێدی، سەرۆککۆمار، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری تێیدا بەشدار بوون.


ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى هەر چوار سەرۆکایەتییەکە

  • گفتوگۆ لە بارەی کۆی گشتیی دۆخی وڵات کرا.

  • ژمارەیەک لەو دۆسیانە تاوتوێ کران کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکاندا ئەولەوییەتیان هەیە.

  • جەخت لە گرنگیی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی 2027 کرایەوە.

  • دووپاتیان لە بەردەوامبوونی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکان کردەوە.

  • بە شێوەیەک کە مافی سەرجەم پارێزگاکان و بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەستەبەر بکات.

  • بە گوێرەی شایستە دەستووری و یاساییەکان و بە لەبەرچاوگرتنی ئەولەوییەت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکاندا.

  • جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی کارەکان بۆ زیادکردنی داهاتەکانی دەوڵەت و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی.

  • بە شێوەیەک ببێتە هۆی پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی گەشەپێدان.

  • ئەمەش لە سایەی بەردەوامیی ئەو گرژییانەی ناوچەکە بە خۆیەوە دەبینێت و ناجێگیریی هەناردەی نەوتی جیهانی.

  • ستایشی ئەو ڕێکارانە کرا کە حکومەت لە ناوچەی جورفولسەخر گرتوویەتییە بەر.

  • جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێزە ئەمنییە جیاوازەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنیدا کرایەوە.

  • هەروەها بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات و پاراستنی دەستکەوتە ئەمنییە بە دەستهاتووەکان.

  • بە جۆرێک کە دەسەڵاتی دەوڵەت بەهێز بکات و هاووڵاتیان بپارێزێت.

  • بەشداربووان پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕێکارەکانی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمەکانی دووپات کردەوە.

  • جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان لایەنە چاودێری، ئەمنی و دادوەرییەکان کردەوە.

  • بۆ ڕاوەدوونانی تێوەگلاوان و لێپرسینەوە لێیان بە گوێرەی یاسا، لە پێناو پاراستنی سامانی گشتی و سامانی نەوتدا.

  • بەشداربووان پێشوازییان لە دەستپێشخەریی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێکی نیشتمانی بە چاودێریی ئەو لە (1ـی کانوونی یەکەمی 2026).

  • بە ئامادەبوونی هەر چوار سەرۆکایەتییەکە و میوانداریکردنی هەندێک لایەنی پەیوەندیدار یان هەر لایەنێکی هاوکار.

  • بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی دەستووریی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق؛ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان بەگوێرەی دەستوور.

  • بەشداربووان بڕیاریان دا بە خستنەگەڕی هەوڵەکان.

  • بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان لە سەرتاسەری عێراق.

  • هەروەها گرتنەبەری ڕێکارە ئەمنی و خزمەتگوزاری و کارگێڕییە پێویستەکان.

  • بۆ ڕەخساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە.

  • لە پێناو گەڕانەوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە کە ببێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەکانیان و گەڕاندنەوەی ژیان بۆیان.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە مەبەستی "ڕێگرییکردن لە قاچاخچێتییکردن بە نەوت" بڕیاری بڵاوەپێکردنی هێزی لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، داخستنی دەروازە نافەرمییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد.

بڕیارەکانی زەیدی ناڕەزایەتیی تەواوی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە. ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی بڕیارەکانی بە دەستووریی ناساند و دەسەڵاتی بەغدادی بەسەر سنوور و نەوتی هەرێمی کوردستاندا سەلماند.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق: هێز لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوەپێدەکەین

عەلی زەیدی: ڕێکارەکان دەستی دەرەکییان لە پشتەوە نییە

Loading related news...