
یەحیا ڕەسوڵ، ڕایگەیاند، لە پارێزگای کەرکووکیش هێز بڵاوەپێدەکەین.
یەحیا ڕەسوڵ، ڕایگەیاند، هێزەکانمان فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جێبەجێدەکات.
یەحیا ڕەسوڵ، ڕایگەیاند، ڕێگە لاوەکی و خۆڵییەکان دەبڕین کە نەوتیان لێوە بەقاچاخ دەبرێت.
یەحیا ڕەسوول، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، وەزارەتەکەیان ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، تایبەت بە بڵاوەپێکردنی یەکە سەربازییەکان و کۆنترۆڵکردنی ناوچە جیاوازەکان لە سەرجەم پارێزگاکاندا، لەنێویشیاندا پارێزگای کەرکووک.
عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی کردووە بە بڵاوەپێکردنی یەکە سەربازییەکان و گرتنە دەستی ناوچە جیاوازەکان لە هەموو پارێزگاکان.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هاوبەشەکانی ڕاسپاردووە بۆ بڕینی ئەو ڕێگا لاوەکی و خۆڵانەی کە وەک ڕێڕەوی قاچاخچێتیی نەوت دەستنیشان کراون.
یەکەکانی سوپای عێراق کە لە پارێزگای کەرکووکن، فەرمان و ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکەن.
دوێنێ عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە مەبەستی "ڕێگرییکردن لە قاچاخچێتییکردن بە نەوت" بڕیاری بڵاوەپێکردنی هێزی لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، داخستنی دەروازە نافەرمییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد.
بڕیارەکانی زەیدی ناڕەزایەتیی تەواوی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە. ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی بڕیارەکانی بە دەستووریی ناساند و دەسەڵاتی بەغدادی بەسەر سنوور و نەوتی هەرێمی کوردستاندا سەلماند.
عەلی زەیدی: ڕێکارەکان دەستی دەرەکییان لە پشتەوە نییە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: پابەندی دەستوور بن
مەسعود بارزانی: مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیار و بابەتێك ناكەین كە لە دەرەوەی دەستووری عێراقی بێت
