لاڤرۆڤ لە تاران لەگەڵ عێراقچى و پزیشکیان کۆبووەوە

مەعاز فەرحان9 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ئێران و ڕووسیا جەخت لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە.

  • عێراقچی: لە دەریای قەزوین کەشتییە ئێرانی و ڕووسییەکان دەکرێنە ئامانج.

  • پزیشکیان: هیچ ناکۆکییەکمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە نییە.


لە دەستپێکى سەردانەکەیدا سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا، لەلایەن عەباس عێراقچى هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازى لێکرا و دواتریش لەگەڵ مەسعود پزیشکیان کۆبووەوە.


 عەباس عێراقچى:

  • پابەندین بە چارەسەرکردنى دۆخى ناوچەکە لە ڕێگەى دیپلۆماسییەوە نەک ڕێکارە سەربازییەکان.

  • لە دەریای قەزوین کەشتییە ئێرانی و ڕووسییەکان دەکرێنە ئامانج.

  • بەهۆی هێرشەکانەوە ژینگە و سروشتی دەریاى قەزوین پیسبووە.

  • تاران پابەندە بە گەڕانەوە ئاسایش و ئارامی بۆ تەواوی ناوچەکە و دەریاى قەزوین.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا:

  • هیچ سازشێک ناکەین بۆ پابەندبوون بەو ڕێککەوتنە ستراتیجییەی لەگەڵ ئێران هەمانە.

  • ئامادەین بۆ هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ تاران.

لە درێژەى سەردانەکەی بۆ تاران سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا چاوی بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کەوت، پرسە دووقۆڵییەکان، دوایین پێشهاتەکانی جەنگ و  دۆخی ناوچەکە لە تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانیان بوو.

پزیشکیان لە کۆبوونەوەکەدا:

  • هیچ وڵاتێک ناتوانێت خواستەکانی بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

  • تاران جیهانێکی دەوێت کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لەیەکدى و هاوکاریی بونیادنەرانە.

  • ئێران هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە و ئامادەیە بۆ وتووێژ و لێکتێگەیشتن .

  • دەستێوەردان و سیاسەتی ئەمریکایە کە بووەتە هۆی ناکۆکی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە.

ئێران و ڕووسیا، ڕێککەوتننامەی هاوبەشیی ستراتیجییان هەیە، کە پەرە بە پەیوەندییە سیاسی، کولتووری و بازرگانییەکان دەدات. هاوکات لەسەر دژایەتیکردنی سزاکان و سیاسەتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا هاوڕان.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

وەزیری بەرگریی ئێران: دەبێت کەرەستەی زیاتر بۆ سیستمی بەرگریی ئێران دابین بکەین

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

Loading related news...