وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەرکی ئێمە لە ئێران تەواو نەبووە

پووختەى هەواڵەکە

  • ئیسرائیل: ئێران هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەستپێکردووەتەوە.

  • بنیامین نەتانیاهوو لە کێبڕکێى مانەوەیە لە پۆستەکەى.


ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، هێشتا ئەو ئامانجەی لە ئێران هەیانبووە نەیانپێکاوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران جارێکی دیکە هەوڵدەدات ببێتەوە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمە لەپاڵ هەوڵە مەترسیدارەکانی دیکەشی کە وڵاتی ئیسرائیلی خستووەتە مەترسییەکی ڕاستەقینە.


هەوڵەکانى ئیسرائیل بۆ لێدان لە ئێران و ڕێگرییەکانى واشنتن

  • بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێستا لە کێبڕکێی مانەوەیە لە پۆستەکەى.

  • پێشتر چەند جارێک هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی نوێی بۆسەر ئێران کردبوو.

  • نەتانیاهوو لەگەڵ هەواڵگریی مۆساد، هەوڵیانداوە لە ئێوارەی 27ـی تشرینی یەکەم، ئۆپراسیۆنێک دژ بە ئێران ئەنجامبدات، بەڵام ئەمریکا ڕێگریی لێ کرد.

لێدوانەکانی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە دوای دوو جەنگ دێت کە دژ بە ئێران دەستیپێکردووە، یەکەم جەنگیان ماوەی12 ڕۆژی خایاند لە حوزەیرانی 2025 و دووەم جەنگیشیان لە شوباتی 2026 دەستیپێکرد بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و تاوەکو ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ و ئەردۆغان تاوتوێی دۆسییەی ئێران دەکەن

یەسنا ئومێد

Sun Nov 08 2026

Loading related news...