تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا وەڵامی یەکدی دەدەنەوە

پووختەى هەواڵ

  • یەکێتیی ئەورووپا: نیگەرانین لە دۆخی بنەماکانی دیموکراسی لە تورکیا.

  • تورکیا: تۆمەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا بێبنەمان.

  • تورکیا یەکێتیی ئەورووپا بە لایەنگر تاوانبار دەکات.


کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕاپۆرتی خۆی لە چوارچێوەی پاکێجی فراوانبوونی یەکێتییەکە بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا هاوبەشێکی سەرەکییە بۆ یەکێتیی ئەورووپا و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەو بوارانەی بەرژەوەندیی هاوبەشیان تێدایە، بەرەوپێش براوە.


ناوەڕۆکى ڕاپۆرتەکە

  • ڕێکارە یاساییەکان دژی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان هێناوە و هەڵبژێردراون کەسایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی چڕتر بوونەتەوە.

  • نیگەرانیی بەردەوام لە بارەی پابەندبوونی تورکیا بە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی دروستدەکات.

  • مەودای نێوان ئەو ئامانجەی تورکیا بۆ ئەندامێتیی لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاندووە لەگەڵ پێوەرە سیاسییە بنەڕەتییەکان بۆ چوونە ناو یەکێتییەکە فراوانتر بوون.

  • ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی ڕاوەستانی دانوستانەکانی ئەندامێتی لە 2018دا تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراون.

وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا

  • ئەو بانگەشانەی لە بواری پێوەرە سیاسییەکان، دەسەڵاتی دادوەری و مافە بنەڕەتییەکاندا لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوون، بێبنەمان و ڕەتیان دەکەینەوە.

  • یەکێتیی ئەورووپا داکۆکی لە هەڵوێستی هەریەک لە یۆنان و قوبرسی یۆنانی دەکات.

  • تاوەکو یەکێتییەکە هەڵوێستی بەوشێوەیە بێت، ئەستەمە بتوانێت بەشداری لە هەوڵەکانی چارەسەریدا بکات.

ئەنقەرە بە پێویستی دەزانێت پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا، لەسەرووی حساباتی تەسکی سیاسییەوە بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕوانگەیەکی درێژخایەن بونیاد بنرێن.

محەمەد عەلی

Wed Nov 04 2026

Loading related news...