کەی لێبڕینی 3٪ـی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت؟

پووختەی هەواڵەکە

  • فەرمانبەران تاوەکو 20 مانگى دیکە 3%ـى پارەى خانەنشینیان لێ دەبڕدرێت.

  • خانەنشینان تاوەکو 34 مانگى دیکە 3%ـى پارەى خانەنشینیان لێ دەبڕدرێت.


پاش ڕێککەوتنى هەولێر و بەغداد بۆ سوودمەندبوون لە سندوقى خانەنشینى، بە گوێرەى یاساى ژمارە ( 9 )ـى خانەنشینی یەکگرتووی ساڵى 2014ـى عێراق، بڕیاردرا فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێمى کوردستانیش پارەى جیاوازی 10 ساڵ و شەش مانگ بدەنەوە بەبەغداد کە بەلێبڕینى 3% لە مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان چارەسەر کرا، چونکە حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشتر تەنها لە ( 7% )ـى وەک لێبڕینی خانەنشینی لە فەرمانبەران دەبڕى.


وردەکاری بابەتەکە

  • بڕیاری جێبەجێکردنی یاساکە درا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەک ماوەى سێ ساڵ بۆ فەرمانبەران و پێنج ساڵ بۆ خانەنشینان دیاریکرا .

  • لەو ساڵانەدا ئەو جیاوازییە دەدەنەوە بە حکومەتى فیدڕاڵى و لە مانگى حوزەیرانى ساڵى 2025وە 3%ـى پارەى خانەنشینیان لێ دەبڕدرێت.

  • لەسەر ئەو بنەمایە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان 16 مانگە مووچەکانیان بە لێبڕینى 3%ـى خانەنشینى و دانەوەى ئەو قەرزە وەردەگرن

  • تاوەکو 20 مانگى دیکەش لێبڕینەکە بەردەوام دەبێت، واتە حوزەیرانى ساڵى 2028 لێبڕینى 3%ـى مووچەکانیان کۆتایی پێدێت.

  • هەروەها خانەنشینانى هەرێمى کوردستان تاوەکو 34 مانگى دیکە ئەو 3%ـى قەرزى خانەنشینیان لێ دەبردرێت و واتە مانگى حوزەیرانى ساڵى 2029 کۆتایی بەو لێبڕینە دێت.

بەغداد مانگانە لە تەمویلی مووچەی هەرێمى کوردستان ئەو 3%یە، کە مانگانە زیاتر لە 26 ملیار دینار دەکات دەبڕێت و بە گوێرەى یاسا پێویستە بنێردرێت بۆ سندوقی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق.

لێبڕینی خانەنشینی بۆ هەر فەرمانبەرێک لە عێراق لە ( 25% ) دیاریکراوە، کە لەو ڕێژەیە حکومەت لە ( 15% )ـى دەدات و لە ( 10% )ـى لەسەر فەرمانبەرانە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بە خشتە و وردەکاری؛ فەرمانبەرانی هەرێم ناچار دەکرێن قەرزی 10 ساڵی سندوقی خانەنشینی بدەنەوە

Loading related news...