
'' هەندێکجار کێشەی و گرفتی دڵ دەبێتەهۆی زیادنەبوونی کێش و گەشەی منداڵ ''
'' هەر دەنگێکی نائاسایی دڵ نیشانەی بوونی نەخۆشیی دڵ نییە و هەموو منداڵێک پێویستی بە ئەنجامدانی پشکنینی ئیکۆی دڵ نییە ''
د. تارا کەنعان، پزیشکیی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، چەند ڕێنوێنییەک سەبارەت بە ئەنجامدانی پشکنینی ئیکۆی دڵ لە منداڵاندا بڵاو دەکاتەوە.
د. تارا کەنعان، دەڵێت '' هەندێکجار کێشەی و گرفتی دڵ دەبێتەهۆی زیادنەبوونی کێش و گەشەی منداڵ، ئەگەر منداڵەکە ئەم حاڵەتانەی هەبوو، پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی دڵی منداڵانەوە ئیکۆی دڵی بۆ بکرێت و ئەنجامەکەی بە وردی هەڵبسەنگێندرێت ''
کێشی جەستەی بە باشی زیاد نەکات
منداڵەکە لە کاتی شیرخواردن زوو ماندوو دەبێت
منداڵەکە زۆر ئارەق دەکات
منداڵەکە خێرا هەناسە دەدات
پزیشک دەنگی نائاسایی لە دڵی منداڵەکەدا دەبیستێت
ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان
پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت '' هەر دەنگێکی نائاسایی دڵ نیشانەی بوونی نەخۆشیی دڵ نییە و هەموو منداڵێک پێویستی بە ئەنجامدانی پشکنینی ئیکۆی دڵ نییە، بەڵام کاتێک منداڵەکە کەمیی گەشە و دەنگی نائاسایی دڵی هەبێت، نابێت پشتگوێ بخرێت! ''.
پشکنینێکی بێ ئازارە، بە بەکارهێنانی شەپۆلی دەنگی، وێنەی دڵ دروست دەکات و یارمەتیی پزیشکان دەدات پێکهاتە و شێوازی کارکردنی دڵ بزانن.
بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان لە لایەن دایکەکەوە لە ماوەی دووگیانیدا
تووشبوونی دایکەکە بە سوورێژەی ئەڵمانی لە ماوەی دووگیانیدا
ئەگەر دایکەکە نەخۆشیی شەکرەی هەبێت لەماوەی دووگیانیدا
جگەرەکێشانی دایکەکە لە ماوەی دووگیانیدا
بۆماوەیی منداڵەکە
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

