
د. حەسەن موفتى، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى فەتوا لە هەرێمى کوردستان لە وەڵامى پرسیارێک سەبارەت بە بڕینى کارەباى هاونیشتمانییان بەهۆى نەدانى پارەى کارەبا دەڵێت،" ئەرکی شەرعی و یاسایی حکومەتە لە هەر وڵاتێک بە هەرێمى کوردستانیشەوە مانگانە لە کاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن مافی مووچەخۆرانی بەتەواوەتی بدات، هەروەها ئەرکی حکومەتە ئەو مووچانەی نەیداوون، یان پاشەکەوتی یەکلایەنەی بۆ کردوون، بە میکانیزمێکی گونجاو - بەر لە هەموو کارێکی دیکەی- بیگەڕێنێتەوە، چونکە ئەو مووچانە قەرز و دەینە لەسەری، بە هیچ بەهانەیەک نابێت فەرامۆشی بکات.
لە هەرێمى کوردستان فەرمانبەران و مووچەخۆران بڕەپارەیەکى زۆریان بەناوى قەرز و پاشەکەوت لاى حکومەتە، بەڵام حکومەتى هەرێمی کوردستان جگە لەوەى پارەکانیان ناداتەوە، بڕیاریداوە هەرکەسێک قەرزارى پارەى کارەباى پرۆژەى ڕووناکى بێت لەماوەى 50 ڕۆژ پارەکەى نەدات، کارەباکەى دەبڕدرێت.
هاوبەشانی کارەبا مانگێکیان لەبەردەمدایە بۆ سوودمەندبوون لەداشکاندنی قەرزی کارەبا