وادەی دەستپێکردنی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا

. خولی نایابی کوردستان لە 30ی 12ی 2026 دەستپێدەکات.

. یانەکانی برایەتی، هەڵۆ، پیشەسازی و دەربەندیخان دابەزینە پلە یەک.

. تاقیکردنەوەی کوپەری ناوبژیوانان لە 18 و 19ی 12 ئەنجام دەدرێت.

. یارییەکانی جامی سوپەری کوردستان لە 21 تا 23ی 12 بەڕێوەدەچن.

ئەمڕۆ یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی بۆ وەرزی 2026-2027 دەرکرد. لە سەرەکیترین بڕیاردا، ڕۆژی چوارشەممە 30ی 12ی 2026 وەک وادەی دەستپێکردنی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا.

هەروەها بەگوێرەی پەڕاوی یەکێتییەکە، بڕیاری دابەزینی هەر چوار یانەی (برایەتی، هەڵۆ، پیشەسازی و دەربەندیخان) لە خولی نایابەوە بۆ خولی پلە یەکی کوردستان پەسەندکرا.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی پێش وەرز، بڕیاردرا تاقیکردنەوەی کوپەری ناوبژیوانان لە ڕۆژانی 18 و 19ی 12 ئەنجام بدرێت. لە لایەکی دیکەوە، کێبڕکێکانی جامی سوپەری کوردستان لە نێوان یانەکانی (هەندرێن، زاخۆ، سیروانی نوێ و ئاکرێ) لە ڕۆژانی 21، 22 و 23ی مانگی 12ی 2026 بەڕێوەدەچن.

Loading related news...