ئاندریڤا بە شایستەیی بووە پاڵەوانی کۆتایی وەرز

پوختەی هەواڵ:

  • یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کۆتاییی وەرزی تایبەت بە خانمان بەڕێوەچوو

  • ئاندریڤای ڕووسی توانی نازناوەکە بباتەوە

  • ئاندریڤا دوای شاراپۆڤا ڕیکۆردێکی نووسییەوە

  • وەڵامی قسەی ئۆکرانییەکانی دایەوە کە جەنگییان تێکەڵ بە وەرزش کردووە

دوای شاراپۆڤا

لە یاریی کۆتایی دەبڵیو تی ئەی فایناڵز تایبەت بە تێنسی خانمان، یاریزانی لاو و ئەستێرەی ڕووسی، میرە ئەندریڤا، توانی بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش و بێوێنە نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.
ئاندرییڤا پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەسەر یاریزانی بە ئەزموون ئێلینا سڤیتۆلینا، بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام (7-5 و 6-3) یارییەکەی بردەوە.

ئەم سەرکەوتنە مەزنە وایکرد کە ئاندریڤای 19 ساڵان ببێتە یەکەم یاریزان پێش تەمەنی 20 ساڵی نازناوەکە بباتەوە لە دوای ماریا شاراپۆڤای هاونیشتیمانی کە 22 ساڵ لەمەوبەر ئەم دەستکەوتەی تۆمار کردبوو.
ئەندریڤا لە سەرانسەری قۆناغەکانی ئەم پاڵەوانێتییەدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و بەبێ ئەوەی تەنانەت سێتێکیش بدۆڕێنێت گەیشتە قۆناغی کۆتایی.

سیاسەت و وەرزش


ئەم یارییە بۆ ئاندریڤا زۆر گرنگ بوو، بەتایبەت ماوەیەکە بووەتە ترێند لە جیهانی تێنس، وە بەتایبەتیش دوای ئەو لێدوانانەی کە یاریزانە ئۆکرانیەکانی وەکو مارتا کۆستیوک زۆر لە دژی وەستانەوە، پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە، ئەندریڤا لە لێدوانێکدا باسی ئەوەیکرد کە بەهۆی ئەوەی تەمەنی مندالە زۆرێک لە یاریزانەکانی دیکەی تێنس، بەتایبەت ئەوانەی خەڵکی ئۆکرانیان دژی وەستانەتەوە، لەبەر خۆی خەلکی ڕووسیایە و بابەتی جەنگ و سیاسەتیان تێکەڵ بە وەرزش کردووە،.
هاوکات بەم سەرکەوتنە مەزنە، میرا ئەندریڤا لە ڕیزبەندی جیهانی نوێدا بۆ پلەی دووەم سەرکەوت..


Loading related news...