
ئەمشەو نمە باران بێت دەبێت.
سبەى هەینى تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت لە زۆربەى ناوچەکان.
لە ڕاگەیەنراوى بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسیی هەرێمى کوردستان هاتووە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە کاتەکانی بەرەیانی ڕۆژی هەینی لە ناوچە شاخاوییەکان و لە سەنتەری شارەکان بۆ هەولێر ئەگەری کەمێک بروشکە باران هەیە.
بۆ ئیدارەی زاخۆ، دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی و ئیدارەی سۆران، سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە.
پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
ئەگەرچى زۆرینەى کەشناسەکان پێشبینیى ئەوەیانکردبوو کە لەم مانگە بارانى پەڵە لە هەرێمى کوردستان ببارێت، بەڵام مانگ بەرەو کۆتایی دەڕوات و تاوەکو ئێستا لە هیچ ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان بارانى پەڵە نەباریوە.

