
مەجید رۆستگاری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاوی پارێزگای ورمێ، ڕایگەیاند، "لەسەر بنەمای دوایین لێکۆڵینەو و داتاکانیان ڕووبەری دەریاچەکە چوار بەرامبەر زیادیکردووە و قەبارەی ئاوەکەشی گەیشتووەتە دوو ملیار و 520 ملیۆن مەتر سێجا.
لە 20 ساڵی رابردوودا ڕێژەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە دەوروبەری دەریاچەی ورمێ لە 360 هێکتارەوە بۆ زیاتر لە 600 هەزار هێکتار زەوی زیادیکردبوو.
پێشتر دەریاچەکە ژیانی چەندین خێزانی لەسەر بوو بە تایبەت ئەوانەی بە کاری کشتوکاڵی و ڕاوەماسییەوە خەریکبوون، بەڵام بەهۆی وشکبوونییەوە، کاریگەری لەسەر ژیانی ئەو خێزانانە دانا و زۆرێکیان شوێنەکانیان چۆڵکرد.



