
کۆتا هەفتەى ئەم مانگە وەک وادەى بەڕێوەچوونى 12ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە دیاریکرا.
فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە 28ـى مانگ دەستپێدەکات.
فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە ئەمساڵ چوار ڕۆژە.
لە فێستیڤاڵى ئەمساڵ گرنگى تایبەت بە چالاکى ژینگەیى دەدرێت.
یاسین ئەحمەد، سەرپەرشتیارى لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕۆژى 28ـى تشرینى یەکەم بۆ بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵەکە دیاریکراوە، بەڵام ئەگەر کەشوهەوا لەبار نەبێت وادەکەى دەگۆڕن.
کەپرى خواردنەکان بەتەواوى دابەشکراون.
لەمڕۆوە دابەشکردنى کەپرى بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و بابەتەکانى دیکە دەستیپێکردووە.
جیاواز لە ساڵانى ڕابردوو فێستیڤاڵەکەى ئەمساڵ ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەو کەرەستە و ماددانەى بەکاردەهێنرێت دۆستى ژینگەن.
یاسین ئەحمەد: ژمارەیەک چالاکى ژینگەیى و هەڵمەتى ناشتنى پێنج هەزار نەمامى هەناریش بەڕێوەدەچێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو 11ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێکرد و سێ ڕۆژ بەردەوامبوو، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 270 هەزار کەس سەردانیان کرد، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت ڕێژەکە بۆ زیاتر لە 300 هەزار کەس بەرزبێتەوە.
کاربەڕێکەری کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر: یەکەم جارە بەشدارى فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە دەکەم
نوخشە ناسح: ساڵانە 25 بۆ 30 هەزار تۆن هەنار لە هەڵەبجە بەرهەمدەهێندرێت



