
پێگە ئەمریکییەکان و لەناویاندا ئەکسیۆس بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک ئەندامی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، لە ڕۆژی هەینی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەسەر هەنگاوی داهاتوویان لەبارەی جەنگی ئێران و حووسییەکانی یەمەن لە کامپ دەیڤید کۆبوونەتەوە.
کامپ دەیڤید کۆمەڵگەیەکی دەرەوەی شارە تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکا، نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە واشنتنی پایتەختەوە دوورە، ستافی سەرەکی ئەم شوێنە بەشی زۆرییان سوپای دەریایی وڵاتەکەن لە چەند بەشێکی جیاوازەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە بێت قسەیان بۆ ئەکسیۆس کردووە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەرکردایەتی کۆبوونەوەکەی کردووە و هەر یەک لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگ و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ و بەڕێوبەری سی ئای ئەی ئەمریکی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە.
یەکێک لە سەرچاوەکان ئاشكرایکرد، قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیاریان لێدرا یاخود بە قوڵی لەم کۆبوونەوەیە باسیان لێوەکراوە.
ئەم کۆبوونەوە لە کاتێکدایە، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاوەستاوە، ترەمپیش بیر لە دستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنێکی گەورەی سەربازیی دەکاتەوە بۆسەر ئێران، هاوکات سعودییەکانیش داوا دەکەن ترەمپ بێتە پاڵیان و وەڵامی هێرشی حوسییەکان باتەوە بۆ سەر وڵاتەکەی.
ئاگری شەڕی ئێران و ئەمریکا بەرەو کڵپەسەندن دەچێت
ستراتیجی ئەمریکا لە دیپلۆماسییەتەوە گۆڕاوە بۆ دابڕانی ئابووریی ئێران