کەشناسی ئێران: بارانی بە خوڕ و لافاو نۆ پارێزگا دەگرێتەوە.
شەپۆلەکە سێ پارێزگاى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەگرێتەوە.
لە ڕاگەیێنراوێکدا کەشناسی ئێران بڵاویکردووەتەوە، گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا لە ئەمڕۆ هەینی دەبێتە هۆى شەپۆلێکی بارانی بە خوڕ لە پارێزگاکانى قەزوین، سنە، کرماشان، ئەردەبیل و ورمێ و چوار پارێزگای دیکەی وڵاتەکە.
بە هۆی بارانی بەخوڕ ئەگەری دروستبوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەکان هەیە.
داواش لە خەڵکی ئەو پارێزگایانە دەکات خۆیان لە هاتنە دەرەوەی ناپێویست بەدوور بگرن.
بە گوێرەی کەشناسی ئێران سبەی شەممە، بای بەهێز و بارانی بەخوڕ ناوچەکانی تاران، گوڵستان، سێمنان، خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزووی و چەند پارێزگایەکی دیکە دەگرێتەوە.
