ئاژانسی تەسنیم: ڕەزایی نامەکەی جەی دی ڤانسی پێگەیشتووە

موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران
موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • ئاژانسی تەسنیم: ئێران هێشتا وەڵامی نامەکەی جەی دی ڤانسی نەداوەتەوە.

  • تەسنیم: ئێران پێداگری دەکات لەسەر جێبەجێکردنی پلانە حەوت خاڵییەکە.


ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئێران بە تووندی پێداگری دەکات لەسەر جێبەجێکردنی پلانە حەوت خاڵییەکە، کە لە لایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە و لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە ناردوویانە بۆ واشنتن.


ڕژدبوونى تاران

  • ئێران جەخت لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی مەرجە حەوت خاڵییەکەی دەکاتەوە بۆ ئەمریکا.

  • هەر هەڵوێستێک لەم چوارچێوەیە دەربچێت، قبوڵی ناکەن.

  • ناوەڕۆکی سەرەکیی پلانە حەوت خاڵییەکە بریتییە لە:

  • کردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژ.

  • دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتن.

  • جێبەجێکردنی مەرجە تایبەتەکانی ئێران بۆ دروستکردنی متمانە و گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە، پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا.

ڕۆژى چوارشەممە، 28ـى ئەم مانگە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشكرایکرد، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ناردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانەکان.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان حەقیقەتی ناوەڕۆکی نامەکەی کەمێک بەلاڕێدا برد یان بەشێوازێکی مرۆیی نیشانی دا.

ئەو ڕایگەیاند، کە نامەکەی ڤانس زیاتر بۆ هاوکاریکردنی ئێران بووە لە دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی و دەرمان بۆ ئەو کەسانەی باری تەندروستییان باش نییە، چونکە وەک سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئێران بەهۆی گەمارۆکانەوە کێشەی دەرمانی هەیە.

Loading related news...