سوپای پاسداران: چوار کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هوورمز گڕیان گرت

سوپای پاسداران: چوار کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هوورمز گڕیان گرت

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • سوپای پاسداران: کەشتییەکان ویستوویانە بە ڕێگەی نایاسایی گەرووەکە ببڕن.

  • کەشتییەکان بەر مینە دەریاییەکانى سوپاى پاسداران کەوتون.


پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، چوار کەشتی نەوتهەڵگر لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هوورمز بەر مینە دەریاییەکان کەوتوون لە ئەنجامدا گڕیان گرتووە.


ڕاگەیێنراوەکەى سوپاى پاسداران

  • کەشتییەکان "جی پی ئێس"یان کوژاندبوەوە.

  • دوای ئەوەی لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ئێران هۆشداریان پێدراوە، گوێیان بە هۆشدارییەکان نەداوە.

  • لە ئەنجامدا بەر مینە دەریاییەکان کەوتوون و گڕیان گرتووە.

  • ئاماژە بە ناسنامە و زیانە دارایی و گیانییەکانی کەشتیەکان نەکراوە.

ئەم ڕاگەیێنراوەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی سەربازی ئێران چەندین جار هۆشداریان دابوو لە ئەگەری تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە بێ مۆڵەتی هێزەکانیان و بە گوێرەی هێزە سەربازییەکانی ئێران بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای گەرووەکە لە ژێر کۆنترۆلێ هێزەکانیاندایە.

ئەمریکاش بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات ڕێڕەوە ئاوییەکەی هوورمز پارێزراوە و داوا لە کەشتیوانەکان دەکات، ڕێڕەوی نێودەوڵەتیی هوورمز بەکاربهێنن.

هەر دوێنێش دەستەی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە دووری نۆ میلی دەریایی لە باکووری شارى خەسب لە عوممان، لە ڕووداوی بە ئامانجگرتنی کەشتییەک ئاگادار کراونەتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سێنتکۆم: ملیارێک و 500 هەزار بەرمیل نەوتمان لە هوورمز تێپەڕاندووە

ئۆباما: هیچ ئەمریکییەک جەنگى ئێرانى ناوێت

سامیا حەسەن

Fri Oct 30 2026

Loading related news...