
ئەمڕۆ بە بێ بەشداری سەرۆککۆماری ئازەربایجان، لوتکەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم سەدەیە بە سەدەی تورک ناودەبات.
ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرە، 13ـهەمین لوتکەی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئەندامانی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک بەڕێوەدەچێت.
لوتکەکە بە دروشمی "100 ساڵەی تورک؛ یەکێتیی لە زمان، هزر و کاردا" بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لە لوتکەکە بەهێزکردنی هەماهەنگی ئەندامانی ڕێکخراوەکەیە.
کە پێکهاتووە لە تورکیا، ئازەربایجان، ئۆزبەگستان، کرگیزستان و کازاخستان.
سەرۆکایەتییکردنی خولیی ڕێکخراوەکە، لە ئازەربایجانەوە ڕادەستی تورکیا دەکرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیامێکدا لە بارەی لوتکەکە دەڵێت، سەدەی 21، سەدەی تورک دەبێت.
ئەوەی مایەی سەرنجە، بەشدارینەکردنی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجانە، کە دۆستی لە مێژینە و بەهێزی تورکیایە لە ناوچەکەدا.
