
پووختەى هەواڵەکە
سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستی بە پشتبەستن بە دیبلۆماسییەت و هەماهەنگییە.
عێراق لە نەوتدا داهاتی گەورە بەدەست دەهێنێ.
سووریا ئاڵنگاریی ئابووری گەورەی لە بەردەمە.
بیرۆکەی ئیسرائیلی گەورە خەیاڵە و ڕکابەرە سیاسییەکان بانگەشەی بۆ دەکەن.
تۆم باراک، نێرەدەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکانی 7ـی تشرینی یەکەم وای پێویست کرد ئیسرائیل سنوورەکانی ڕێکبخاتەوە، بەڵام چارەسەرکردنی ململانێەکان پێویستی بە ئاڕاستەی دیپلۆماسییە، ئەمە پەیوەندی بە ناسنامەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە نییە کێیە.
باراک: وڵاتانی ناوچەکە ئێستا هەست بەوەدەکەن، هەماهەنگیی هاوبەش پێویستییە، دۆخەکە سەپاندویەتی.
عێراق بنکەیەکی داهاتی گەورەی هەیە.
ئەمەش ڕێگەی دەدات بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی گەورە.
بە پێچەوانەی سووریاوە، کە ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی ئابووری و وەبەرهێنانی گەورە دەبێتەوە.
سووریا ئێستا بە دەست کەمی داهاتی پێویست و سیستمێکی بانکی ناساقەماگیرەوە دەناڵێنێت.
کۆت و بەندەکانی سەر هەناردە و نەبوونی گرەنتی ئەمنی.
ئەمەش وادەکات ڕاکێشانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی بە تایبەتی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا ئەستەم بێت.
ئەمەش ئەرکێکی قورسە و پێویستی بە هەوڵدانی درێژمەودایە.
باراک ستایشی پشتیوانییەکانی وڵاتانی کەنداوی بۆ سووریا کردووە بە تایبەت قەتەڕ، سعودیە و ئیمارات، ستایشی سەرکردایەتیی ئێستای سووریاش دەکات، کە وەڵامی کردە سەربازییەکانی ئیسرائیل نادەنەوە لەسەر سنوورەکان.
تۆم باراک: دوای 23 ساڵ گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەواوکرا
تۆم باراک: کار بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی ئیسرائیل و تورکیا دەکەین
