بەهاى یەک بیتکۆین بۆ 62 هەزار دۆلار دابەزى

پووختەى هەواڵەکە

  • لە ماوەى 24 کاتژمێردا لەسەدا 2.55% دابەزینى تۆمار کردووە.

  • نزمترین ئاستی لە مانگی تەمموزى ئەمساڵەوە تۆمارکرد.


بیتکۆین تەنیا لە ماوەى 11 مانگى ئەمساڵ بە ڕێژەی 30% دابەزیوە، ئەگەر فرۆشیاران تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم باڵادەستیی خۆیان بەسەر بازاڕدا بپارێزن، ئەوا بیتکۆین یەکەمین ساڵی ڕۆژژمێریی نەرێنی تۆمار دەکات.


بازاڕى بیتکۆین

  • ئەم دراوە دیجیتاڵییە بە ڕێژەی 51% لە بەرزترین ئاستی پێوانەیی خۆی دابەزیوە.

  • کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025 گەیشتە 126 هەزار و 200 دۆلار.

  • بیتکۆین لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەربەستی 87 هەزار دۆلارى تێپەڕاند.

  • لە 20ـى ئایى ئەمساڵیش بۆ خوار 70 هەزار دۆلار دابەزینى تۆمارکرد.

بەهاى بازاڕى بیتکۆین بە یەک تریلیۆن و 250 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، کە نرخی ئێستای یەک بیتکۆین لە کۆی گشتی ئەو بیتکۆینانەی لە بازاڕدا هەن و مامەڵەیان پێوە دەکرێت بە نزیکەى 20 ملیۆن و 110 هەزار بیتکۆین هەژمار دەکرێن، بەڵام بە گشتیی ژمارەى کۆى بیتکۆینەکان بە 21 ملیۆن بیتکۆین دەخەمڵێندرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

لە یاساکانی ئەوروپاوە تا بازاڕە ڕەشەکانی چین؛ هەموو شتێک دەربارەی کریپتۆ و خاوەن شکۆکانی بیتکۆین

Loading related news...