پرسی بودجەی 2027 شاندی هەرێم دەباتەوە بەغداد

ئارا ئیبراهیم2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی پێشووی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ
کۆبوونەوەیەکی پێشووی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ

پووختەی هەواڵەکە

  • ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، شاندى هەرێمى کوردستان بۆ بەشە بودجە دەچێتەوە بەغداد.

  • بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتى دارایی عێراق دەستپێدەکەنەوە.


بەرپرسێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بۆ کەناڵ8 ئەوەى خستەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی شاندى هەرێمى کوردستان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکردن لەسەر بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان دەچێتەوە بەغداد.


ئامانجى شاندەکە لە بەغداد

  • ئەو بڕگانەی کە لەماددەى 10ـى پڕۆژەیاساى بودجەى 2027ـى عێراق دیاریکراوە و هەرێمى کوردستان تێبینى لەسەریان هەیە.

  • شاندەکە گفتوگۆ لەسەر ماددەى 10 دەکات کە بەگوێرەی ناوەڕۆکەکەی، 12.70% بۆ هەرێمى کوردستان دیاریکراوە، لەکاتێکدا هەرێمى کوردستان بەگوێرەى سەرژمێریى 2024ـى عێراق، 14.14% بووە.

  • لە ڕەشنووسی بودجەدا 400 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە لەسەر هەرێمى کوردستان حساب کراوە کە دەبێت هەناردەی بکات.

  • لەکاتێکدا هەرێمى کوردستان لە توانایدایە 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.

شاندى هەرێمى کوردستان لە کێ، پێکهاتووە

  • دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانی ئەنجوومەنى وەزیران.

  • دکتۆر ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران.

  • دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون.

  • ئەحمەد موفتى، بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان.

  • دکتۆر ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەرى بودجە لە وەزارەتى دارایی.

  • هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکارى وەزارەتى دارایی.

  • کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەرى گشتیی ژمێریارى لە وەزارەتى دارایی.

  • فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیى هەرێمى کوردستان لەبەغداد.

ڕەشنووسى پڕۆژە بودجەى گشتیی عێراق 217 تریلیۆن دینارە و 112 تریلیۆن دینارى بۆ بودجەى سیادى جیاکراوەتەوە و لە 105 تریلیۆن دینارى بودجە پشکى هەرێمى کوردستان 12.70% بۆ جیادەکرێتەوە کە 13 تریلیۆن دینار دەکات.

لە کاتێکدا هەرێمى کوردستان داواى نزیکەى 29 تریلیۆن دینارى کردووە کە 23 تریلیۆن و 500 ملیار دینارى بۆ خەرجیی بەکاربردن و پێنج تریلیۆن و 500 ملیار دینارى بۆ بودجەى وەبەرهێنان دەڕوات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کەناڵ8 ڕەشنووسى ماددەى 10ـى پرۆژەیاساى بودجە تایبەت بە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە

Loading related news...