
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ین كه دوێنێ شه‌ممه كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالد له ڕيازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعوديه و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لەنێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە ، پرسه و سەرەخۆشی و هاوخه‌میمان ئاراستەى سه‌ركردايه‌تى، حكوومه‌ت و خەڵكی شانشينى عه‌ره‌بستانى سعوديه و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
ڕاشیگەیاندووە، پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعوديه دووپات ده‌که‌ینه‌وه و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، ڕاگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکه‌ینه‌وه.
شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی حووسییەکاندا بۆ سەر فڕۆکەخانەی شا خالید لە ڕیازی پایتەختی سعودیە 12 کەس کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون.