100 خێزانی کورد لە گرێ سپی ڕزگار کران

پووختەى هەواڵەکە":

  • خێزانە کوردەکان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ گرێ سپی هێرشیان کرایە سەر.

  • هێرشەکە ناڕەزایەتى لێکەوتەوە و لە چەند شارێکى ڕۆژئاواى کوردستان گردبوونەوەى ناڕەزایەتى کرا.

  • داوا دەکرێت گرەنتى گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناو ماڵ و زێدى خۆیان بکرێت.


هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت زیاتر لە 100 خێزانی کوردیان کە لە گرێ سپی گەمارۆدرابوون، بە سەلامەتی ڕزگارکرد.


چى ڕوویدا؟

  • ئەو خێزانانە کە زۆربەیان لە ژن و منداڵ پێکهاتبوون، لە کاتی گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و موڵکی خۆیان لە گرێ سپی ڕووبەڕووی هێرشی توند بوونەوە.

  • ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیان سووتێنرا و لەناو باڵەخانەیەکدا گیریان خواردبوو.

  • دوای ڕوودانی ئاڵۆزییەکان، تیمە تایبەتەکانی ئاسایشی ناوخۆی کۆبانێ کەوتنە جووڵە و دوای دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە، سەرجەم خێزانەکانیان لە گەمارۆکە ڕزگار کرد.

  • هێزە ئەمنییەکان ئەو خێزانانەیان گواستووەتەوە بۆ ناوەند و ناوچە ئارامەکان، تاوەکو لە هەر جۆرە هێرش و ئاژاوەیەکی دیکە بیانپارێزن.

کاردانەوەى هێرشەکە:

هێرشکردنە سەر ئاوارە گەڕاوەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە و لە هەریەک لە شارەکانى درباسیە و حەسەکە و قامیشلۆ و تەل تەمر گردبوونەوەى ناڕەزایەتى کرا.

هاونیشتمانییان سەرکۆنەى هێرشەکانیان کرد و داوایان کرد کاروانى خێزانە گەڕاوەکان بپارێزرێت و گرەنتیى گەڕانەوەیان بۆ ماڵ و زێدى خۆیان بکرێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

عەرەبە هاوردەکان پەلامارى ئەو خێزانە کوردانەیاندا گەڕانەوە گرێ سپی

Loading related news...