داواکارییەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بۆ سودانی لەبارەی مووچە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی داوای لە سودانی کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی باسیان لە دوایین پێشهات و رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە و جەختیان لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکراوە و "بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەردوولا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی دەستوور کرد و جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە".

هیوا حسێن

Thu Apr 10 2025

Loading related news...