نەوتى سپى گەیشت

نەوتى سپى گەیشت

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • بەغداد یەکەم کاروانى نەوتى بۆ هەرێمى کوردستان نارد.

  • نەوتەکە گەیشتووەتە هەولێر و دهۆک و بڕیارە سبەى دابەش بکرێت.

  • هەرێمى کوردستان پێویستى بە نزیکەى 270 ملیۆن لیترە، بەڵام بەغداد 50 ملیۆن دەنێرێت.


وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کاروانی تەنکەرەکانی نەوتی سپی گەیشتە کۆگاکانی نەوت و کانزاکانی هەولێر و سبەى دەست بە دابەشکردن دەکرێت. شەوى ڕابردووش یەکەم کاروان گەیشتووەتە دهۆک.


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:

  • بۆ بەشە نەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕەزامەندی دراوە.

  • یەکەمجار لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر:
“سەرەتا لە ناوچەی بالیسان دەست بە دابەشکردنى نەوتەکە دەکرێت”

پشکی پارێزگاکان و پێداویستیی هەرێمی کوردستان

بەغداد 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی 250 دینار بۆ هەر لیترێک بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، کە پشکی پارێزگاکان بەم شێوەیە دابەش کراوە:

  • پارێزگای سلێمانی: 19 ملیۆن و 314 هەزار لیتر.

  • پارێزگای هەولێر: 18 ملیۆن و 740 هەزار لیتر.

  • پارێزگای دهۆک: 10 ملیۆن و 792 هەزار لیتر.

  • پارێزگای هەڵەبجە: یەک ملیۆن و 154 هەزار لیتر.

هەرێمی کوردستان بە گشتی پێویستی بە نزیکەی 269 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە ئەگەر 200 لیتر بۆ هەر خێزانێک دابین بکرێت، کە تەنیا پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین پێویستیان بە 112 ملیۆن لیتر دەبێت. بەڵام ئەگەر بڕیار بێت تەنیا 100 لیتر نەوتی سپی دابەش بکرێت، ئەوا هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 135 ملیۆن لیتر دەبێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

هەر خێزانێک 100 لیتر نەوت وەردەگرێت

لە هەولێر نرخى بەنزین بۆ هەرسێ جۆرەکە 100 بۆ 150 دینارى چووەسەر

Loading related news...