سبەى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندنە لە هەرێمی کوردستان

سبەى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندنە لە هەرێمی کوردستان

00:00/00:00
یەکێک لە خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان.

سبەینێ یەکشەممە، ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری نزیکەی دوو ملیۆن خوێندکار و 148 هەزار مامۆستای گرێبەست و میلاک دەستپێدەکات. ئەمەش قۆناغێکی نوێیە بۆ کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.

ژمارەی خوێندکاران و مامۆستایان

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە، سبەینێ یەکشەممە 21ی ئەیلول، یەک ملیۆن و 800 هەزار خوێندکار لە خوێندنگە حکومییەکان و 154 هەزاری دیکە لە خوێندنگە ئەهلییەکان روو لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەن. ئەمساڵیش 139 هەزار خوێندکاری نوێ وەرگیراون. لەم پرۆسەیەدا 148 هەزار مامۆستای میلاک و گرێبەست وانە بە خوێندکاران دەڵێنەوە.

ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی خوێندن

لە زۆرینەی خوێندنگاکان ئەمڕۆ ئامادەکاری بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن کراوە. وەک نموونە، لە دواناوەندیی رزگاریی کچان، مامۆستایان سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ پێشوازی لە خوێندکاران. مامۆستا میدیا مۆفەق، بەڕێوەبەری خوێندنگاکە، بە کەناڵ8ی گوت کە ساڵانە وەک نەریتێک، لە خوێندنگەکەیان بە رێوڕەسمێکی تایبەت پێشوازی لە خوێندکاران دەکەن. وەزارەتی پەروەردەیش رایگەیاندووە کە سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو کراون و پەرتووکی پێویست گەیەندراوەتە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

داواکاریی مامۆستایانی ناڕازی

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا، مامۆستایانی ناڕازی داوای خەرجکردنی ماف و شایستەکانیان دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر کەرتی پەروەردە و ژیانی مامۆستایان دروست کردووە.

Loading related news...