دوایین زانیارییەکان لەبارەى ڕەشنووسى پڕۆژەیاساى بودجە و زیادکردنى پشکى هەرێمى کوردستان

کۆى خەرجییە گشتییەکان لە پڕۆژەیاساى بودجە بە 217 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە
کۆى خەرجییە گشتییەکان لە پڕۆژەیاساى بودجە بە 217 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە

پووختەى هەواڵ

  • ڕەشنووسى پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لە وەزارەتى داراییە.

  • تاوەکو ئێستا داواکارییەکانى هەرێمى کوردستان و زیادکردنى پشکەکەى جێبەجێ نەکراون.

  • بەغداد 12.70%ـى دیاریکردووە و هەرێمى کوردستان داواى 14.14% دەکات.


سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بەگوێرەى ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە دوای هەموارکردنەوەی لە وەزارەتی دارایی، هەفتەى داهاتوو ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێتەوە.


سروە محەممەد:

  • بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت.

  • تاوەکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان 12.70یە.

  • ڕێککەوتنێک هەیە لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، کۆنووسێکی هاوبەش ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن و لەوێ بڕیار بدرێت بە زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ 14.14.

  • سەرەتای پڕۆژەیاسای بودجە دەچێتە لیژنەی دارایی، دواتر ڕاپۆرت لەلایەن لیژنەکەوە ئامادەدەکرێت.

  • پاشان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و پێشبینی دەکەین تاوەکو سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم، دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت و پەسەند بکرێت.

بەگوێرەى ئەو ڕەشنووسەى دەست کەناڵ8 کەوتووە، کۆى خەرجییە گشتییەکان لە پڕۆژەیاساى بودجەدا بە 217 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە، کۆى داهاتیش بریتییە لە 174 تریلیۆن دینار، کورتهێنانى پلاندانراو 43 تریلیۆن دینارە. ماددەى 10 تایبەتە بە هەرێمى کوردستان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

هەوڵێک بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لە ئارادایە

کەناڵ8 ڕەشنووسى ماددەى 10ـى پرۆژەیاساى بودجە تایبەت بە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە

ئەنجوومەنى وەزیران: نابێت ڕەشنووسی پڕۆژەى بودجە بەمشێوەى ئێستای بخرێتە دەنگدانەوە

ئارام یوسف

Sat Oct 31 2026

Loading related news...