
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، کە بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەرزى ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 166 هەزار و 500 دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتى کردنەوەى بازاڕدا 100 دۆلار بە 165 هەزار و 750 دینار بوو.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، دواى هەفتەیەک لە گۆڕانکارییەکانى بەهاکەى دێت لە لایەن حکومەتى عەلى زەیدییەوە، کە تێیدا بڕیار درا بەهاى فەرمیى 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بێت.
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە