بەهۆى گرانى سوتەمەنى خواست بۆ سۆپاى دار و غاز زیادی کردووە.
نرخى یەک بەرمیل نەوت بۆ زیاتر لە400 هەزار دینار بەرزبوەتەوە.
سۆپای دار و غاز، چەندین جۆری هەیە، ئەوانەی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن هەرزانترینن و لە 15 هەزار دینارەوە نرخەکانیان دەستپێدەکات و هاوردەکراویش کە لە وڵاتانى دراوسێوە دەهێنرێت، نرخەکەیان تاوەکو یەک ملیۆن دینار دەڕوات.
لە نێو گوزەری مەزادخانەکەی سلێمانی، سۆپای غازیش بازاڕی گەرمە.
فرۆشیاران دەڵێن سۆپای غاز فرۆشی زۆرترە لە سۆپای نەوت.
هەبوونی غازی پێویست لە سلێمانی و هەرزانی نرخەکەی وایکردووە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان هاونیشتمانیان پشتى پێ ببەستن.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا گەرمکردنی ماڵەکان دەبێتە یەکێک لە کێشەی سەرەکی خێزانەکان، بەڵام بۆ ئەمساڵ ئاسانتر لە جاران بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە خواست لەسەر سۆباى دار و غاز زیادیان کردووە و وەک جێگرەوەیەک بۆ سۆباى نەوت بەکاردەهێنرێت.
نەوت لە بەرمیلەوە بۆ دەبە؛ هاونیشتمانییان چاوەڕوانى نەوتەکەى بەغدادن
