چەندین پاڵاوگەی یاسایی و نایاسایی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.
بازاڕەکانی هەرێم پشتیان بە نەوتی سپی هاوردەکراو لە پاڵاوگەکانی بێجی و موسڵ و کەربەلا بەستووە.
بۆڕسەی سوتەمەنی شوێنی مامەڵەی بازرگان و کاسبکاران بە نەوتی سپى هاوردەکراوە لە شارى هەولێر، لەوێشدا هەموو مامەڵەکان لە سەر نەوتی دابینکراو لە پاڵاوگەکانی بێجی و موسڵ کەربەلا ئەنجام دەدرێن.
سەرەڕای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و بوونی پاڵاوگە.
هێشتا ناتوانرێت نەوتی سپیی ماڵان بەرهەم بهێنرێت.
هەر ساڵێک بۆ دابینکردنی پشت بە بەغداد دەبەسترێت.
دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیار وایە لەگەڵ گەیشتنى نەوتەکە دەست بەدابەشکردنى بکرێت.
بە بێ پلانی ڕوون بۆ بەرهەمهێنان و دابینکردنی نەوتی سپی خێزانەکان هەموو ساڵێک لە زستاندا توشی دۆخێکى سەخت دەبنەوە، بە جۆرێک خواست لەسەر نەوتى سپى هێندە زیاد دەبێت نرخەکەى دەگاتە ئاستێک کە لە تواناى زۆرێک لە خێزانەکان نییە بیکڕن.
