ئۆجەلان پەیامێکى ئاڕاستەی کوردانی ئێزدی کرد

وێنەیەکى عەبدوڵا ئۆجەلان، لە زیندانى ئیمراڵى
وێنەیەکى عەبدوڵا ئۆجەلان، لە زیندانى ئیمراڵى

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە لە پەیامێکدا بۆ کوردانی ئێزدی رایگەیاند، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی کە 27ـی شوبات بڵاویکردەوە، وەڵامی کۆمەڵکوژییەکەی ئێزدییەکان دەداتەوە و گوتی، "هەر هەڵوێستێک ئازادی ئێزدییەکان رەتبکاتەوە و پشتگوێیان بخات ناڕەوایە".

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پرۆسەیەی کە دەستیانپێکردووە، لە هەموو لایەک زیاتر بوون و ئازادیی کۆمەڵگەی ئێزدی دەپارێزێت.

ئۆجەلان دەشڵێت، کۆمەڵکوژیی ساڵی 2014 لە شنگال، بەردەوامیی عەقڵییەتێک بوو کە دەیانەوێت ئێزدییەکان لە بناغەوە لەناوببەن "پێویستە ئێزدییەکان لە تێکۆشانی دیموکراسی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا هێزێکی چالاکبن و هەر هەڵوێستێک ئازادیی ئێزدییەکان رەتبکاتەوە و پشتگوێیان بخات، ناڕەوایە. عەبدوڵا ئۆجەلان لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەوان لە هەموو بارودۆخێکدا پشتگیری لە خەبات و تێکۆشانی کوردانی ئێزدی دەکەن و بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی لە هەموو لایەنێک زیاتر بۆ ئێزدییەکان رێنێسانسە.

هێرش جەلال

Tue Mar 18 2025

Loading related news...