یەک بتڵ غازى بازرگانى لە پارێزگاى سلێمانى 18,000 دینارە.
یەک بتڵ غازى بازرگانى لە پارێزگاى هەولێر 18,240 دینارە.
یەک بتڵ غازى بازرگانى لە پارێزگاى دهۆک 20,400 دینارە.
یەک بتڵ غازى بازرگانى لە پارێزگاى هەڵەبجە 18,600 دینارە.
نرخى غازى ماڵان لە چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان جیاوازە و یەک بتڵ غازى بازرگانى نرخەکەى لە نێوان لە 18 هەزار دینار بۆ 20 هەزار و 400 دیناردایە و لە پارێزگاى دهۆک بەرزترین نرخى تۆمار کردووە.
بتڵێکى غازى ماڵان 24 لیتر دەگرێت.
لە پارێزگاى سلێمانى یەک لیترى غازى ماڵان بە 750 دینارە.
یەک بتڵى غازى ماڵان بە 18 هەزار دینارە.
یەک لیترى غازى ماڵان بە 760 دینارە.
یەک بتڵ بە 18 هەزار و 240 دینارە.
یەک لیترى غازى ماڵان بە 850 دینارە.
یەک بوتڵ 20 هەزارو 400 دینار دەکات.
یەک لیترى غازى ماڵان بە 775 دینارە.
یەک بتڵ 18 هەزارو 600 دینارە.
پێداویستى غازى ماڵان بۆ پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەرین 300 تۆنە و کێڵگەى کۆرمۆر تەنیا 12 تانکەرى بۆ دەنارد کە 240 تۆن بووە.
بۆ پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران 15 تانکەرە و 300 تۆن دەکات و بۆ پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ هەشت تانکەر بووەو 160 تۆن بووە.
بە گوێرەى بە دواداچوونەکانى کەناڵ8، کە لە تۆرى پەیامنێران لە پارێزگاکان وەرگریراوە، غازى ماڵان لە بەنزینخانەکاندا هەیە، بەڵام ئەو غازەى ماڵان کە لە ڕێگەى بریکارەکانى غازەوە بە ئۆتۆمبێل دەچێتە گەڕەکەکان کەمبووەتەوە و مانگانە تەنیا دەتوانیت داواى یەک بتڵ غاز بکەیت، کە نرخەکەى هەشت هەزارو 500 دینارە.
کێڵگەى کۆرمۆر، لە هەشتى ئەم مانگە هێرشى درۆنى کرایە سەرو بەو هۆیەوە ماوەى 20 ڕۆژى تەواوە لە کارکردن وەستاوە، کە پێش هێرشەکە غازى ئێل پی جى بۆ ماڵان رۆژانە هەزارو 400 تۆن بەرهەمدەهێنا و لەوێوە بەتانکەر بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان دەگوازرایەوە و پێداویستییەکانى هاونیشتمانیانى هەرێمى کوردستان دابین دەکرا.