فراکسیۆنى یەکگرتوو: هیچ کات بەشێک نەبووین لە پەکخستنى پەرلەمانى کوردستان

پووختەى هەواڵەکە

  • فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە.

  • فراکسیۆنى یەکگرتوو: پەکخستنى دامەزراوەکان بۆشاییەکى مەترسیدارى یاسایی دروستکردووە.

  • فراکسیۆنى یەکگرتوو: سەرکردایەتیی سیاسیمان چەندین دەستپێشخەریی پێشکەشکردووە.


زانیارییەک گەیشتوە بە کەناڵ8، فراکسیۆنى یەکگرتوو ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و کارانەکردنی ڕۆڵە ڕاستەقینەکەی و پەکخستنی ئەم جومگە سەرەکییەی حوکمڕانی، زەبرێکی گەورەی لە پڕۆسەی سیاسی، سەروەریی یاسا، و مافە دەستوورییەکانی هاونیشتمانییان داوە


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکە:

  • پەکخستنی پەرلەمان بوەتە هۆی دروستبوونی بۆشاییەکی مەترسیداری یاسایی و بێباوەڕکردنی جەماوەر بە پرۆسەی سیاسی.

  • هیچ کات بەشێک نەبوون لە پەکخستنی پەرلەمان.

  • سەرکردایەتیی حیزبەکەیان چەندین دەستپێشخەریی کارامە و واقیعیانەی پێشکەش بە لایەنە سیاسییەکان کردووە.

  • بە مەبەستی شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی.

  • کاراکردنەوەی پەرلەمان.

  • هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

  • گەڕانەوە بۆ دیالۆگێکی جدیی و نیشتمانی کە بەرژەوەندیی باڵای خەڵکی کوردستان بخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانەوە.

  • لەم قۆناغە هەستیارەدا، پێویستە حیزبە دەسەڵاتدارەکان چیتر یاری بە ئیرادە و چارەنووسی خەڵکی کوردستان نەکەن.

  • دەستبەرداری بەرژەوەندیی حیزبی و شەخسییە بچووکەکانیان ببن.

  • لە پێناوی بەرژەوەندی باڵای هاونیشتمانییانى کوردستان.

  • تاوەکو ئەم دامەزراوەیە بگەڕێتەوە سەر ڕۆڵی سروشتیی خۆی لە یاسادانان.

  • چاودێریکردنی حکومەت و بەرگریی لە شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی خەڵک و هەرێمی کوردستان.

    فراکسیۆنى یەکگرتوو جەختدەکاتەوە، ئەم بێباکیەی دەسەڵاتدارانی هەرێمى کوردستان بەرامبەر دامەزراوە شەرعییەکان و ژیان و بژێوی هاونیشتمانییان، ئایندەی قەوارەی هەرێمى کوردستان بەرەو ئایندەیەکی نادیار و مەترسیدار دەبەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی: هەرچى زووە پەرلەمان کارابکرێتەوە و حکومەت پێکبهێنرێت

Loading related news...