بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبوونەوە

کەناڵ819/10/2026

پووختەی هەواڵەکە

  • سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا لە بەغداد کۆبوونەوە.

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی و جۆناسان پاوڵ دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکردووە.


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لەشاری بەغداد پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کرد و کۆبوونەوەیەکیان کرد.


ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە:

  • لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران.

  • جەخت لە پابەندبوون بە پاراستنی سەروەریی وڵات و زاڵبوون بەسەر سەرجەم ئاڵنگارییەکاندا کراوەتەوە.

  • مەترسییەکان و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا خرانەبەر باس.

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێویستیی بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کردەوە کە ئارامی و سەقامگیریی عیراق بخاتە مەترسییەوە.

کەناڵ8

Mon Oct 19 2026

Loading related news...