نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان: سەربازەکەی سوپای عێراق سکاڵای لەدژ تۆمارکردم

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان - کەناڵ8
محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان - کەناڵ8

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی کورد لە سەرگەڕان رایگەیاند، "لەلایەن ئەو سەربازەی سوپای عێراقەوە سکاڵام لە دژ تۆمارکراوە، کە هێرشیکردبووە سەرم".

هەفتەی رابردوو لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراقەوە لەکاتی دروستبوونی گرژیی لەنێوان جوتیارانى سەرگەڕان و رێگریی لە کارکردنیان لە زەوییەکانیان، هێرشیکرایەسەر جوتیارێکی کورد.

ئەو سەربازە هێرشبەرە سکاڵای لەدژ ئەو جوتیارە کوردە تۆمارکردەوە و لەبارەیەوە محەمەد ئەمین رایگەیاند، لەکاتێکدا سەربازەکە هێرشیکردووەتەسەر ئەو، بەڵام لەلایەن سەربازە عێراقییەوەکەوە سکاڵای لەدژ تۆمارکراوە.

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی کورد لە سەرگەڕان بە پەیامنێری کەناڵ8ـی گوت، لەکاتێکدا ویستوویەتى شایەتحاڵ و بەڵگەکانى رووداوەکە بباتە دادگا سەبارەت بە سکاڵاکەی، بەڵام شۆکبووە کاتێک زانیویەتی سەربازەکەی سوپای عێراق، سێ رۆژ لەمەوبەر سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و سکاڵاکە بەجۆرێک تۆمارکراوە، کە ئەو لەکاتی ئەرکدا هێرشیکردووەتەسەر ئەو سەربازە.

سەبارەت بە کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی جوتیارانى کوردى سەرگەڕان دابوویان بە بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانیان، نوێنەری جوتیارەکان رایگەیاند، چاوەڕوانی واژۆی سەرۆکوەزیرانی عێراقن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو زەوییانە.

Loading related news...