
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، خولی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی لە عومان کۆتاییهات و هەردوولا هەفتەی داهاتوو درێژە بە دانوستانەکان دەدەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو سەرۆکانی شاندی ئێران و ئەمریکا پێش ئەوەی شوێنی دانوستانەکان جێبهێڵێن چەند خولەکێک بە راستەوخۆ قسەیان لەگەڵ یەکتر کرد.
ئەوەشی خستەڕوو، هەردوولا هەڵوێستی حکومەتەکانیان لەبارەی بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی سزاکان ئاڵوگۆڕکرد.
لایخۆشیەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد، دانوستانەکان لە کەشێکی ئەرێنی و بونیادنەردا بەڕێوەچوون.