پووختەی هەواڵەکە
- لە خورماتوو بەهۆی هەورەبرووسکە دوو مێردمنداڵ گیانیان لەدەستدا.
- لە شارەزوور، شوانێک بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا.
- لە چۆمان هەورە برووسکە لە ژنێکی داوە و برینداربووە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی خورماتوو بەکەناڵ 8ی ڕاگەیاند، لەگوندی ئەلبوسەباح لە سنووری شارۆچکەى خورماتوو بەهۆی هەورەبروسکە دوو مێردمنداڵ گیانیان لەدەستدا.
یەکەم باران و هەورە برووسکەی ئەمساڵ
- یەکێک لە مێردمنداڵەکان تەمەنی هەشت ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 15ساڵە و هەردووکیان شوانکارەن.
- لە گوندی ئالانی سەر بە شارەدێى زەڕایەن لە شارەزوور، شوانێک بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا.
- بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، شوانەکە تەمەنى 24 ساڵە و خەڵکى ئەنبارە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد لە سلێمانی کراوە.
- هاوکات، ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بەکەناڵ8ى ڕاگەیاند، هەورە تریشقە لە ماڵێکی گوندی دێڵزیانی داوە و بەهۆیەوە ژنێک بێهۆش بووە و گەیێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی چۆمان.
- ژنەکە تەمەنی 55 ساڵە و لەوکاتەدا سەرقاڵی قاپ شوشتن بووە لە حەوشەى ماڵەکەدا و چارەسەرى سەرەتایی بۆ کراوە و تەندروستى جێگیرە.
بەگوێرەى ئامارەکان لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا چوار کەس لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانیان لەدەستداوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە سەید سادق شوانێک بە هەورە برووسکە گیانى لەدەست دا