روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی کوژرانی حەسەن رەحمان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆی خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتییانی وەرتێ و لە ئەنجامی گرژییدا کەسێک بەناوی حەسەن رەحمان بووە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوەی شەوی رابردوو.

دەشڵێت، هاوڵاتییان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیادەکەینەوە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێدەکرێت.

هیوا حسێن

Mon Jul 14 2025

Loading related news...