
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی 2027 لە نێوان 50 بۆ 60 دۆلار دیاری دەکرێت و پاراستنی مووچە و شایستە کۆمەڵایەتییەکانیش لە کارە هەرە لەپێشینەکان دەبێت.
بەگوێرەی گوتەکانی ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران، عێراق چاوەڕوان دەکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی قەیرانی گەرووی هوورمز، هەناردەی نەوت بگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ئەگەر داهاتی دارایی لە نیوەی یەکەمی ساڵدا لەوەی پێشبینی کراوە باشتر بێت، ئەوا لە ناوەڕاستی ساڵی 2027 حکومەت پەنا بۆ داڕشتنی بودجەی تەواوکاری دەبات.
داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 بە یەکێک لە ئەرکە ئاڵۆزەکان لە ڕوانگەی پلاندانانەوە دادەنرێت، چونکە پێویستە حکومەت لە لایەکەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگە جیۆپۆلەتیکییەکان ببێتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە سەقامگیریی دارایی بۆ مووچەخۆران و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی دابین بکات. دیاریکردنی نرخێکی نزمی نەوت لە نێوان 50 بۆ 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ ئەوەیە کە عێراق لە هەر دابەزینێکی چاوەڕواننەکراوی نرخ لە بازاڕە جیهانییەکان بپارێزرێت و بتوانێت بەردەوامی بە دابینکردنی خەرجییە گشتییەکان بدات.
زانیاریى کەناڵ8: شایستەى دارایى هەرێمى کوردستان لەبودجە 29 تریلیۆن دینارە
هەرێمى کوردستان داوا دەکات پشکى لەبودجەی عێراق بکرێتە 14.2%
پڕۆژەی بودجەی 2027ی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ نێردرا