کریملن: ئامادەکاری بۆ لووتکەی پوتن؛ شی و ترەمپ دەکرێت

بەهزاد ئەحمەد45 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • مۆسکۆ ئامادەکارى دەکات بۆ کۆبوونەوەى پوتن و شى جینپینگ و دۆناڵد ترەمپ.

  • بڕیارە کۆبوونەوەى لووتکە مانگی داهاتوو لە چین بەڕێوەبچێت.

  • کۆشکى کریملن: ئامادەین دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستپێبکەینەوە.


زانیاریی کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانى یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری کۆشکی سەرۆکایەتیی کریملن گەیشتووە بە کەناڵ8، تیایدا ناوبراو ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ یەکەم لووتکەی سێقۆڵیی سەرکردەکانی چین و ڕووسیا و ئەمریکا، ئامانجەکەش ئەوەیە، کۆبوونەوەکە بخرێتە بەرنامەی لوتکەی ئاسیا و زەریای هێمن 'ئەپێک'، کە مانگی داهاتوو لە شاری شینژن بەڕێوەدەچێت.


ئامادەکارییەکانى کریملن

  • ڕووسیا ئامادەیە مانگی داهاتوو دانوستانە سێ قۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکا و ئۆکرانیا دەستپێبکاتەوە.

  • پێشنیازەکە دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکى ڕووسیا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا هات.

  • پوتن؛ ویتکۆفی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەوان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.

  • دەکرێت لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمدا دانوستانەکان دەستیان پێبکرێتەوە.

  • سەرەتا گرنگی بدرێت بە بەرقەرارکردنی ئاسایش، دوای کۆتاییهاتنی جەنگەکە.

هەڵوێستی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن دەربڕیوە، بەڵام جەختی کردووەتەوە، تەوەرە سەرەکییەکەی ئەو دەیەوێت باسی بکات پرسی داماڵینی چەکی ئەتۆمی (Denuclearization) دەبێت. ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە پرسی ئۆکرانیا تەوەری سەرەکی ئەو نابێت.

هەڵوێستی چین

لە بەرامبەردا، بەرپرسانی چین و کۆشکی کرملین ڕایانگەیاندووە، چین دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ ڕێکخستنی ئەم لووتکە گەورەیە. وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە بەیژین هەمیشە پاڵپشتی لە دۆزینەوەی چارەسەری سیاسیی بۆ قەیرانەکان دەکات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ ئاگربەستى ڕووسیا و ئۆکرانیاى ڕاگەیاند؛ زێلێنسکى ئاگای لێنەبووە

ڕووسیا یەکەم کەشتیی سووتەمەنی ڕەوانەی ئەمریکا دەکات و ئۆکرانیاش تووڕەیە

Loading related news...