چەند زانیارییەک لەسەر دروستبوونی بەردی زراو

وێنەی زراوێک چەند بەردێکی  تێدایە
وێنەی زراوێک چەند بەردێکی تێدایە

هۆکارە مەترسیدارەکانی دروستبوونی بەردی زراو چین؟

  • مەترسیی تووشبوون بە بەردی زراو لە خانماندا زیاترە
  • ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 40 ساڵانە
  • ئەو کەسانەی کێشی زیادەی جەستەیان هەیە
  • مەترسیی تووشبوون بە بەردی زراو لە خانمانی دووگیاندا زیاترە
  • ئەو کەسانەی  ژەمە خۆراکیی چەور دەخۆن
  • بۆماوەیی خێزانی
  • ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە
  • ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی جگەریان هەیە

نیشانەکانی تووشبوون بە بەردی زراو چین؟

  • بوونی ئازارێکی لەناکاو لەبەشی سەرەوەی سک
  • بوونی ئازارێکی لەناکاو لە ناوەڕاستی سک
  • بوونی ئازاری پشت
  • بوونی ئازار لە شانی ڕاست
  • ڕشانەوە
  • دڵتێکەڵاتن

زانیاریی زیاتر...چۆن مەترسیی تووشبوون بە بەردی زراو کەم بکرێتەوە؟

  • ئەو خۆراکانە بخورێن کە دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی ڕیشاڵی
  • پاراستنی کێشی جەستەی تەندروست، بە هێواشی کێشی جەستە دەببەزێنرێت

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر بەردی زراو دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://channel8.com/kurdish/news/83275

ئاسۆ فازیل

Sun Aug 02 2026

Loading related news...